Play Now

دەربارەی تالێنت هەب

ئێمە کێین؟

تالێنت هەب ناوەندێکی پیشەییە کە تایبەتە بە داهێنان، پەرەپێدان و هۆشیاری. ئێمە باوەڕمان وایە کە پێویستە هاوکاری داهێنەران بکەین و بیرۆکەکانیان بکەینە پرۆژە ، وە  کار دەکەین بۆ دەرخستن و پەرەپێدانی توانا کەسیەکان

ئامانجەکانمان

پەرەپێدانی داهێنان

داهێنان تەنها بەهرەیەکی سروشتی نییە، بەڵکو کارامەییەکە کە دەتوانرێت فێر بکرێت و پەرەی پێ بدرێت. ئێمە ورکشۆپ، خولی ڕاهێنان و چالاکی جۆراوجۆر ڕێکدەخەین بۆ بەهێزکردنی بیرکردنەوەی داهێنەرانە

دەرخستنی توانا و پەرەپێدانی

ئێمە کار دەکەین بۆ دۆزینەوە و پەرەپێدانی توانا نهێنیەکانی داهێنەران لە هەموو بوارەکاندا. لە هونەرەوە تا تەکنەلۆژیا، لە نووسینەوە تا دیزاین، ئێمە یارمەتی گەنجان دەدەین توانای خۆیان بناسن و پەرەی پێ بدەن

هۆشیارکردنەوەی گەنجان

گەنجان پێویستیان بە هۆشیاری هەیە سەبارەت بە توانا و لێهاتوویەکانیان. ئێمە کار دەکەین بۆ زیادکردنی خۆناسین و متمانە بەخۆبوون لە نێو گەنجاندا.