تالێنت هەب بیرۆکەکەت دەگۆڕێت بۆ پرۆژە

ساتەکە ئێستایە! دوو دڵ مەبە لە بڕیاردانی دروست ـ ئەو شارەزاییە هەڵبژێرە کە بیرۆکەکەت لە چەمکێکی درەوشاوەوە دەگۆڕێت بۆ راستییەکی بەهێز و بەرجەستە

تاڵێنت هەب چی دەکات ؟

تالێنت هەب لە رێگەی چالاكی و پرۆژەی جۆراوجۆرەوە لێنەبڕاوانە كار دەكات بۆ بەدیهێنانی خەونی تاكی بەهرەمەند و خاوەن بیرۆكە بۆ سەرپێخستن و بە پرۆژەكردنی بیرۆكەكانیان و ئامادەكردنیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەكان لە بە بازاركردنی بەرهەم و بیرۆكە داهێنەرانەكانیان

بینینمان
دروستکردنی کۆمەڵگەیەک کە تێیدا هەموو کەس دەرفەتی پەرەپێدان و دەرخستنی توانای خۆی هەبێت، کۆمەڵگەیەک کە داهێنان و نوێکاری لە ترۆپکی گەشەکردنیدا بێت
ئەرکمان
یارمەتیدانی گەنجان بۆ دۆزینەوە، پەرەپێدان و بەکارهێنانی توانا و بەهرەکانیان لە ڕێگەی پڕۆگرامی پەروەردەیی، چالاکی و دەرفەتە داهێنەرانەکانەوە
چالاكیەکانمان
ئێمە دەرفەت دەرەخسيَنين بۆ گەنجانی داهێنەر تا کارەکانیان پیشان بدەن و بگات بە لایەنی پەیوەندیدارو جێبەجێکار لە رێگەی: ١) ڕێکخستنی ئیڤێنت و کۆنفرانس و سیمینار ، ٢) وۆرکشۆپی پراکتیکی بۆ پەرەپێدانی کارامەیی، ٣) پێشبڕکێ و چالێنجی داهێنەرانە، ٤) پیشانگا بۆ گەنجانی داهێنەر .ئەنجامدانی راپرسی و توێژینەوەی زانستی، ٥) ناساندنی داهێنەران و پرۆژەکانیان، ٦) دروستکردنى پەیوەندى لە نێوان داهێنەران و پسپۆڕان